چاویارنیوز _ مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق ڕایگەیاند: ساڵی نوێ دەرفەتی باشتر و سەقامگیرییە بۆ عێراق، هێز و خۆڕاگریی عێراقییەکان ئیلهامبەخشە، ئەم ساڵ ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ هەموو عێراقییەکان دەهێنێتە ئاراوە.
وتیشی: لەم ساڵە نوێیەدا کاردەکەین تا دۆخی نائارام و ناسەقامگیر و تاڵانکردنی سامانی وڵات کۆتایی پێبهێنین، بێکاری، میلیشیا، سپیکردنەوەی پارە، نەزانی، گەندەڵی، نایەکسانی، دەربازبوون لە یاسا و نادادپەروەری، کۆتایی دێت
ساڤایا پەیامێک بۆ عێراقییەکان دەنێرێت
بەبۆنەی ساڵی نوێوە، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ساڵی 2026 بە سەردەمی نوێی عێراق و عێراقییەکان دەستپێدەکات.
No Comment! Be the first one.