چاویارنیوز _ ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم باس لەوە دەکات، لەئێستادا هەرێم داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە و کەی حکومەتی ناوەند بڕیاری خەرجكردنی مووچەی دا، ئەوا دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ڕاشیگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی ئەوەی داوە، ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.
سودانی بەڵێنی خەرجكردنی مووچەی داوە
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنی داوە لە ئەم هەفتەیەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بكات.

No Comment! Be the first one.