چاویارنیوز _ فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوامە لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و گەیاندنی داواکارییەکانیان بەشوێنی مەبەست.
لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت هەر یەکە لە هەرێم کمال ئاغا سەرۆک و دکتۆر کەریم شکور جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و دکتۆرە نەرمین وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
جێی ئاماژەیە دکتۆر کەریم شکور پێشنیاری چەند پرۆژەیەکی گرنگی خزمەتگوزاری تایبەت بە قەزای خورماتوو خستەبەردەست سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەڕێزیان ڕەزامەندی لەسەر بەشی زۆریان نیشاندا کە پێکدێت لەم پرۆژانە:
تەواوکردنی هۆڵێکی گەورەی بۆنەکان لە گەڕەکی کۆماری.
تەواوکردنی یاریگایەکی ١١یاریزانی تەواونەکراو لە گەڕەکی کۆماری.
تەواوکردنی یاریگایەکی ٧یاریزانی تەواونەکراو لە گەڕەکی کۆماری.
نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای نەوجول-وارانی.
قیرتاوکردنی ڕێگای دووڕیانی نەوجول-ملیناسر و قڵخانلوو.
سودانی بەڵێن بە فراکسیۆنی یەکێتی دەدات
دوای ئەوەی فراکسیۆنی یەکێتی چەند داواکارییەکی خستە بەردەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕەزامەندی لەسەر بەشێک لەداواکارییەکان دەربڕی.

No Comment! Be the first one.