چاویارنیوز _ لە هەواڵێکدا، پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی دەڵێت: سودانی لیژنەیەکی وەزاری بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سەر کۆرمۆر پێکهێناوە، ئەو کەسانەیشی کە قسەیان بۆ پێگەکە کردووە، باس لەوەدەکەن، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە دانەغاز کردووە کە ئەوان بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرن تا کاتی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان.
ئەلمۆنیتەر وتوویەتی: ئەگەر داواکارییەکەی ئەم سودانی جێبەجێ بکرایە، ئەوا هاووڵاتیانی هەرێم بێبەش دەبوون لە کارەبا، چونکە هێرشەکە لێدانە لە ژێرخانی ئابووریی هەرێم.
ئاماژە بەوەشدەکات: سەرەتا میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە بڕیارە لەماوەی 72 سەعاتدا، ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکان ئاشکرا بکرێت لەسەر کۆرمۆر، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێک نییە.
سودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کوردستان دەكات
بەپێی هەواڵێک کە ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دوای هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، بەغداد داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کردووە و حکومەتی هەرێمیش داواکەی ڕەتکردۆتەوە.
No Comment! Be the first one.