چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند: ئەو کێشانە بەهیچ جۆرێک لە بڕیارێکی سیاسییەوە نەبووە کە پارە بۆ هەرێم نەنێردراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا حکومەتی هەرێم پابەندبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و لە بەرانبەردا حکومەتی فیدراڵی ماف و شایستە داراییەکانی بۆ دابین دەکات.
وتیشی: هەمووکات وەزیرە کوردەکان لە ئەنجومەنی وەزیران، پێداگربوون لەسەر پابەندبوون بە دەستوور و یاسا، حکومەتی ئێستای عیراقیش حکومەتێکی هاوپەیمانییە و هەموو پێکهاتەکان بەشدارن لەو حکومەتەدا.
سودانی: کێشەکان لەگەڵ هەرێم سیاسی نین
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی نەوت دەکات و دەڵێت: بوونی ئەو کێشانە لە رابردوودا تەکنیکی و یاسایی بووە نەک سیاسیی.

No Comment! Be the first one.