چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بڵاویکردۆتەوە، سیستمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی (البطاقة التموينية الإلكترونية)، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوەیە و هەوڵدەدرێت بەتەواوی چارەسەربکرێت.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تا سیستمەکە بەتەواوی چاک دەکرێتەوە، ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانویست بلۆکی سەر ئەندامانی خێزانەکانیان هەڵگرن، ناتوانن ئەو کارە بکەن.
سیستەمی پسوولەی خۆراک ڕاگیرا
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، لەئێستادا سیستمی پسولەی خۆراک ڕاگیراوە، ئەوەش بەهۆی دروستبوونی هەڵەیەکی تەکنیکی لە سیستەمەکەدا.
No Comment! Be the first one.