چاویارنیوز_ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەغداد و هەولێر بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەران و چاوەڕوان دەکرێت ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان راگەیاندووە: لە رێککەوتنی سەرەتاییدا هاتووە، دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات لە رێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، لە بەرامبەردا هەرێم رۆژانە (46) هەزار بەرمیل وەردەگرێت بۆ بەکارهێنان و پاڵاوتنی ناوخۆیی.
سوبحی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئومێد هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی بە فەرمی واژۆبکرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.
سەباح سوبحی:
سەباح سوبحی: بەغدا و هەرێم ڕێککەوتوون
حکومەتی هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات.

No Comment! Be the first one.