چاویارنیوز _ سەرۆكی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبەردەم سەرۆككۆمار سوێندی یاسایی دەخوات
دادوەر مونزیر ئیبراهیم بووە سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵی عێراق و ئەمڕۆ لەبەردەم لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق سوێندی یاسایی دەخوات و رۆژی یەكشەممە دەستبەكار دەبێت، ئەمەش دوای دەسلەكاركێشانەوەی دادوەر جاسم عمێری کە خانەنشینبوونەکی پەسەندکرا.
دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن:
لە ساڵی 1963 لە بەغداد لە دایك بووە
لە 1989 بڕوانامەی یاسای زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
لە 1998 پەیمانگای دادوەری تەواو کردووە.
لە 2018ـەوە لە دادگەی تەمیزی فیدراڵی کاردەکات.
لە ساڵی 2021 ەوە ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵیە
سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەستبەکاردەبێت
سەرۆکی دادگای فیدراڵی سوێندی یاسایی خواردو دەستبەکاردەبێت.

No Comment! Be the first one.