چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، بڕیارە لە سەردانەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هێزو لایەنە عێراقییەکان کۆمەڵێک کۆبوونەوە ئەنجامبدات، کە گرنگترین کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەبێت.
ئاماژە بەوەشدەکەن، سەرۆکی یەکێتی، جگە لەپرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، دواین پێشهات و پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، سەرکردەی حزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق، تاوتوێ دەکات.
سەرۆکی یەکێتی گەیشتە بەغدا
میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم بەیانییە بە سەردانێک گەیشتۆتە بەغداد.
No Comment! Be the first one.