چاویارنیوز _ سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: نزیکەی 200 کەس لە رەسافە 67 کەس لە ناوچەی کەرخ برینداربوون، کە زیاتر لە 43 بریندار بەهۆی تەقەی دەمـ.ـانچە و 140 بریندار بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە و 86 برینداری دیکەش لە شەوی سەری ساڵدا تۆمارکراون.
وتیشی: هەموو حاڵەتەکان فریاگوزاریی سەرەتایی و چاودێریی پزیشکیی پێویستیان وەرگرتووە، زۆربەی برینەکانیش سووک بوون.
وەزارەتیی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ڕێگریکردن لە یارییە ئاگرینەکان، رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر.
شەوی سەری ساڵ نزیکەی 500 کەس برینداربوون
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، بەبۆنەی ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵەوە نزیکەی 500 کەس برینداربوون.
No Comment! Be the first one.