چاویارنیوز _ بۆ یەك جار من لە فوئاد حسێنم نەبیستووە بڵێ خەتای بەغدایە و هەرێم پابەند بووەو بەغداد پابەند نابێت.
محەمەد ڕەئوف ڕۆژنامەس ڕایدەگەیەنێت: د. فوئاد حسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیە، وەزیری بازرگانی ، وەزیری پیشەسازی، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری، یاریدەدەری وەزیری نەوتی عێراق) لەناو ئەو ئەنجومەنەدان كە فوئاد حسێن سەرۆكیەتی، واتا ئابوری و دارایی و بانك و بازرگانی و پیشەسازی و پلاندانانی عێراق هەر پرۆژەو بڕیارێك بدەن واژۆی كۆتایی دەبێت فوئاد حسێن بیكات!
دەڵێت “ماوەی چوار ساڵە د. فوئاد حسێن كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیە ئەم پۆستانەی هەیە لە بەغداد (بە نزیكەی بەقەد سودانی پۆست و دەسەڵاتی هەیە) ئەگەر نەناردنی موچە خەتای بەغدایە، بۆ یەكجار ئەم برادەرە نایەتەسەر شاشەكانی خۆتان و بۆمان رونبكاتەوە كە چۆن خەتای بەغدایە، بۆ ئەوەی قەناعەت بكەین، ئەگەر نا بێدەنگی فوئاد حسێن و وەزیر و بەرپرسە باڵاكانی كورد لە عێراق سەلمێنەری ئەوەیە كە خەتاكە حكومەتی هەرێمە نەك بەغداد؟
وتیشی: نوێنەران و بەرپرسانی باڵای كورد لە بەغداد، یاخود دەزانن خەتای هەرێمە و نایانەوێت قسە بكەن، یاخود جورئەتیان نییەو سەرقاڵی بەرژەوەندی و كاری شەخسی خۆیانن؟
فوئاد حسێن بەقەدەر سودانی پۆستی وەرگرتووە
با فوئاد حسێن بێتەسەر شاشە و ڕوونیبکاتەوە خەتای هەرێمە یان بەغدا

No Comment! Be the first one.