چاویارنیوز _ مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: دۆخی دارایی عێراق باشە و مووچەی مووچەخۆران کێشەی نییە و ئەو مافەیان پارێزراوە.
راشیگەیاند: دواکەوتنێکی کەم لەدابەشکردنی مووچە، مانای ئەوە نییە عێراق “قەیرانی دارایی” یان “کورتهێنان” هەبێت، بەڵکو تەنیا پەیوەندیی بە رێکارەکارگێڕییەکانەوە هەبووە و ئەو حاڵەتەش کاتی بووە، دابینکردنی مووچە لە پێشینەی کارەکانی وەزارەتی دارایی و حکومەتە.
مووچەخۆران دڵنیا دەکرێنەوە
راوێژکارێکی سودانی باس لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکات و باس لەوە دەکات، قەیرانی داراییمان نییە.
No Comment! Be the first one.