چاویارنیوز _ شوانە كەلاری بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لە بەرنامەی كاری كۆبوونەەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەوەرێكی سەرەكی دانەنراوە بۆ باسكردن و بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام پێش كۆبوونەوەكە و دوای كۆبوونەوەكەش ئەو بابەتە دەخرێتە بەرباس.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنە وەزارییەكە كە لە شەش وەزیر پێكهاتوون، كۆبوونەوەی خۆیان دەكەن و دواتر ڕاپۆرتێك ئامادە دەكەن، هاوكات لیژنەیەكی دیكەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراقیش كۆدەبنەوە و ئاوانیش ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەكەن، هەردوو ئەو ڕاپۆرتانە ئەمڕۆ دەدرێنە ئەنجومەنی وەزیران.
بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر بنەمای ئەو دوو ڕاپۆرتەی لەبارەی نەوت و داهاتی نانەوتی بەدەستیان گەیشتووە، سەرۆكوەزیران و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیار لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە دەدەن.
No Comment! Be the first one.