چاویارنیوز _ محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بە مەسجێکی ترەمپ پاشەکشە بکەن، ئەوا خیانەت لە ئایینی ئیسلام، مەزهەبی شیعە، حەزرەتی عەلی و خوێنی بە ناهەق رژاوی حسێنی شەهید دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی بە کاندیدکردنی نوری مالیکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، رازینین و هەڕەشەی راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ عێراق ئەگەر ئەو کاندیدە نەکشێننەوە.
ناکرێت چوارچێوەی هەماهەنگی دەستبەرداریی کاندیدەکەیان ببن
سەرۆکی پارتێکی سیاسیی کوردستانی پێیوایە، ناکرێت چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لەژێر پەستاندا دەستبەرداری کاندیدکردنی مالیکی ببن.
No Comment! Be the first one.