چاویارنیوز _ سەلام زوبەیدی وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسری حەیدەر عەبادی، نهێنی کۆبوونەوەی نوری مالیكی لەگەڵ جوشوا هاریس هەڵسوڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئاشکراکردو دەڵێت: نوێنەرەکەی ئەمریکا بە مالیكی وتووە: ئێمە وەك کەسایەتی خۆت رێزت دەگرین و مێژوو و سەنگی خۆتت هەیە، بەڵام بۆ ئەم دۆخە بە گونجاوی نازانین تۆ پۆستی سەرۆك وەزیران وەربگریتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەلام زوبەیدی، مالیكی وەڵامی جوشوا هاریسی داوەتەوە و پێیوتووە، ئەمە دەستوەردانە لەکاروباری ناوخۆی عیراق و من بژاردەی خەڵک و گەورەترین كوتلەم بە شێوازێکی دیموكراتی، هاریس قسەکانی مالیکی بە راست زانیوەو وتویەتی قسەکانت راستە، بەڵام ئێمە هاوكارییەكانمان بۆ عیراق رادەگرین.
نهێنی گفتوگۆی مالیکی و نوێنەرێکی ئەمریکا ئاشکرادەبێت
وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر، زانیاریی نوێ لەبارەی تێڕوانینی ئەمریکا بۆ کاندیدبوونی نوری مالیکی دەخاتەڕوو، کاتەکە بەگونجاو نازانرێت.
No Comment! Be the first one.