چاویارنیوز _ لەچوارچێوەی هاوكاری بەردەوامیی نێوان عێراق و توركیا لە بواری ئاودا، نەوتی هەرێم جێگەی کراوەتەوە و لەژێر ڕۆشنایی ئەو ڕێککەوتنەدا هەناردە دەکرێت و دەفرۆشرێت.
لەڕێککەوتنی نێوان تورکیاو عێراقدا، باس لەوەشکراوە، تەمویلكردنی پرۆژەكان بەگوێرەی رێكارەكانی وەزارەتی دارایی عێراق بەڕێوەدەچێت، لەچوارچێوەی ئەكاونتێكەوە كە لەرێگەی فرۆشتنی بڕی نەوتی خاوەوە دروست دەكرێت،بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، میكانیزمەكانی فرۆشتنی نەوت بە كۆمپانیا توركییەكان بە گوێرەی ئەو رێكارانە دەبێت كە كۆمپانیای بە بازاڕخستنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” پەیڕەوی لێ دەكات.
نەوتی هەرێم کەوتەناو ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و عێراقەوە
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیاو عێراق، هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی کوردستان کەوتەوەناو رێككەوتنی ئاویی نێوان عێراق و توركیاوە.
No Comment! Be the first one.