چاویارنیوز _ دوای ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکان هەستان بە داخستنی بازگەی مەخمور، لەئێستادا دەڵێن: بە فەرمانی رستەوخۆ کە لەلایەن بەغداوە دەرچووە کارەکە ئەنجامدراوە و رێگە بە هیچ بارێکی بازرگانی نادرێت لە هەولێرەوە بەرەو مەخمور بڕوات.
لەبەرامبەر ئەو بڕیارەشدا، خۆپیشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر و کاسبکارانی ناوچەکە دەستیپێکردووە و داوای هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارە دەکرێت.
لەو بارەیەشەوە هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بڕیارەکە بە “سیاسییە” نەک “ئیداری” ناودەبات و دەڵێت: ئامانج لەم بڕیارەی بەغدا لاوازکردنی ئابووری هەرێم و دابڕاندنی مەخمورە لە هەولێر.
هێزە عێراقییەکان بازگەی مەخموریان بەڕووی هەرێمدا داخست
لەبڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، هێزە عێراقییەکان بازگەی مەخموریان داخست و جووڵەی بازرگانی لەو بازگەیەدا وەستاوە، ئەوەش بووەتەهۆی دروستکردنی ئاستەنگی گەورە بۆ هاووڵاتیانی ناوچەکە، لێپرسراوێکی هەولێریش دەڵێت: بڕیارەکە ئیداریی نییە.
No Comment! Be the first one.