چاویارنیوز _ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش، دەبێت چاوەڕێی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، یان بڕیاری دادگای فیدراڵی بکەین.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە و دەبێت چاوەڕێی ئەو کۆبوونەوەیە بکەین، کە تێیدا رێگا بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بدەن مووچە بنێرێت”.
وتیشی، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگ ئەو بڕیارەیان نەدا، دەبێت چاوەڕێی هەفتەی داهاتوو بکەین کە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێک لەو بارەیەوە بدات.
ڕاشیگەیاند، پێشنیارێک لەبارەی نەوتەوە خراوەتە بەردەم سودانی و ئەویش لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەیخاتەڕوو، ئەگەر قبوڵیان بوو، نەوت بەپێی ئەو رێککەوتنە هەناردە دەکرێتەوە و ئەوکاتە مووچە دەنێردرێت.
شیروان میرزا:
هەفتەی داهاتوو لەنێوان هەرێم و بەغدا یەکلاکەرەوە دەبێت
هەفتەی داهاتوو، پرسی مووچە لەنێوان دادگای فیدراڵ و چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یەکلادەکرێتەوە.

No Comment! Be the first one.