چاویارنیوز _ د.یادگار عەلی مامۆستای زانکۆ وتی: دەکرێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بە سەرەتای هەنگاوێک بۆ دەستەبەرکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق و گەڕاندنەوەی مانا بۆ حوکمڕانی و پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانی تەماشا بکرێت.
ڕاشیگەیاند: لە سەردەمی (ئابووریی سەربەخۆ)وە تائێستا خەڵکی کوردستان و زۆربەی هێز و لایەنەسیاسییەکان داوای ڕێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا کردووە، بۆیە ناکرێت لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و سیاسیی ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ عێراق بە شتێکی خراپ تەماشا بکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئێمە لە یازدە ساڵی ڕابردوودا ئەزموونێکی ئێجگار خراپمان تاقیکردەوە و هی ئەوە نییە خۆزگەی بۆ بخوازین.
د.یادگار عەلی مامۆستای زانکۆ:
هەناردەکردنەوەی نەوت سەرەتای دۆخێکی گرنگە
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی حکومەتی عێراقەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان سەرەتای قۆناغێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەینەتییە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

No Comment! Be the first one.