چاویارنیوز _ بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمان بڵاویکردەوە کە دانیشتنەکە دواخراوە.
بەپێی وادەی دەستووری، پێویستە پۆستی سەرۆک کۆمار پێش ٣٠ـی ئەم مانگە یەکلایی بکرێتەوە، بەمەش سبەینێ و دوو سبەی دواین وادەیە بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بڵاویکردەوە، دانیشتنەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا، چونکە نیسابی یاسایی تەواو نەبوو.
No Comment! Be the first one.