چاویارنیوز _ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: لەئێستادا حکومەتی هەرێم چاوەڕێی بەغدا دەکات تا بڕیار بدات بۆ ناردنی موچەی مانگی هەشت، کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڕیاری لەسەر بدات.
وتیشی: حکومەتی هەرێم ئامادهیە 120 ملیار دینار بخاتەسەر هەژماری بانکی ناوەندیی عێراقی لە هەولێر و ڕەنگە ئەم هەفتەیە مووچە بنێردرێت. لەگەڵ گەیشتنی پارە، حکومەتی هەرێم ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکات.
وتەبێژی حکومەت باس لەوەشدەکات، هەرکاتێک موچەی مانگی هەشت دابەشکرا، دواتر تیمێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر موچەی مانگی نۆ.
وتەبێژی حکومەت: 120 ملیارەکە حازرە
وتهبێژی حكومهتی ههرێم دەڵێت: بەپێی ئەو زانیارییەی هەمانە، لەم ههفتهیهدا بڕیاری ناردنی موچهی مووچەخۆرانی ههرێم دهدرێت.

No Comment! Be the first one.