چاویارنیوز _ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئاماژەی بەوەداوە “ئەو دەنگۆیانەی لەڕێگەی پلاتفۆرمە میدیاییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەبارەت بە بڕینی ڕۆژانەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کاتژمێر دوانزەی شەو تا شەشی بەیانی بڵاودەکرێنەوە، هەواڵی ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نییە”.
وەزارەتەکە داوا لەهاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە ورد و بەرپرسیارانە بن لەگواستنەوەی زانیاری و بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەت ببەستن، بۆ پاراستنی متمانە و دوورکەوتنەوە لە زانیاری چەواشەکارانە
No Comment! Be the first one.