چاویارنیوز _ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان کۆبووەتەوەو چەند پرسێکی ناوخۆیی و دەرەکییان تاوتوێکردووە، بەپێی زانیارییەکان له کۆبونەوەکەدا باس له بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر كراوە، لەگەڵ دۆسیەی دورخستنەوەی کاندیدەکان، جەخت لەسەر پێویستی پابەندبون به یاسا كراوەتەوە، بۆ زامنكردنی دادپەروەری و شەفافیەت له هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
بەپێی زانیارییەکان لە دیدارەکەدا باس لە ئایندەی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا کراوە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی، هەروەها هەناردەکردنەوەی نەوتى هەرێم و راگرتنی بە قاچاغبردن و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها باس لە ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران كراوە بۆ عومان و ئەرکەکانی داهاتووی عێراق لەو چوارچێوەیەدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی باسی نەوتی هەرێم دەکات
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوەو تێیدا باسیان لە ڕێگریکردن لەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم کراوە.

No Comment! Be the first one.