چاویارنیوز _ نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ژمارە 257یان لە نووسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی ئەنجامداوە و تێیدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی ناوخۆیی و ناوچەیی کرا، بەڵام هیچ ناوێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیارینەکراوە.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکانیش، سەرکردەی هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆشیان لەبارەی ناو و پێگە و توانا و کاریگەریی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
لە میدیاکاندا ئاماژە بەوەشکراوە، تادواین ساتەکانی تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، 81 کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ و داخراوی ئەنجامداوە و تێیدا تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ کراوە، لەوانە پۆستی سەرۆکی حکومەتی نوێ و دیاریکردنی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری نوێ لەلایەن کوردەوە
No Comment! Be the first one.