چاویارنیوز _ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت: چەند گروپێکی چەکداریی عێراقی ڕازین بە بنەمای سنوردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بەجێبەجێکردنی رێنمایییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی عێراقەوە.
ڕاشیگەیاندووە، گروپەکان بریتیین لە (عەسائیبی ئەهل حەق، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا و کەتیبەکانی ئەنسارولڵا ئەوفیا)
ڕاشیگەیاندووە، ئەم چوار گرووپە لەئێستادا نوێنەریان لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، بۆیە لەگەڵ نوێنەرە سیاسییە سەرکەوتووەکانیان کە بوونەتە پەرلەمانتار، گفتوگۆمان کردووە لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی رێنمایییەکانی مەرجەعیەتی ئایینیی پیرۆز لە نەجەف، سەبارەت بە پێویستیی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت.
چوار گروپی عێراقی چەک ڕادەست دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ناوی چەند گروپێکی چەکداریی ڕاگەیاند کە بەڵێنیانداوە، چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.
No Comment! Be the first one.