چاویارنیوز _ بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا چوار لیژنە پێکدەهێنرێت، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەش بەپێدانی موچەی مانگی ئایار دەست پێدەکات پاش ڕادەستکردنی ڕۆژانە ٢٣٠ هەزار بەرمل نەوتی هەرێم بە سۆمۆ.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لیژنەکان پێکدێن بۆ: زانینی پێویستیی ناوخۆی هەرێم بەسوتەمەنی، وردبینی داهاتی ناوخۆ، تەواوکردنی توطين . هەروەها چارەسەری کێشەی تەواوبونی پشکی هەرێم لەبوجە.
دەڵێت: ئەم چوار لیژنە پێویستە لە دوو هەفتەدا کارەکانیان تەواو بکەن و ڕاپۆرت پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بکەن بۆ بڕیاردان!
باس لەوەدەکات، لیژنەکان بریتیین لەمانە:
١- لیژنەیەک لەوەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێکدێت بۆ دیاریکردنی پێداویستی ناوخۆی هەرێم بە سوتەمەنی پاڵپشتیکراو لەبەنزین و نەوت، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرت بدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ بڕیاردان.
٢- لیژنەیەکی هاوبەش لەهەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم پێکدێت وردبینی لەداهاتە نانەوتیە فیدراڵیەکان دەکەن بەپێی تەرازوی پێداچونەوە پشکی حکومەتی فیدراڵ لەداهاتی نانەوتی دیاری دەکەن، چونکە ١٢٠ ملیارەکە بەخەمڵاندن بۆ مانگی ئایار دانراوە بۆ مانگەکانی دواتر ئەم لیژنە دیاری دەکات چەند داهاتی نانەوتی فیدراڵیەو پێویستە بگەڕێنرێتەوە.
لیژنەکە لەماوەی ٢ هەفتەدا پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرت بدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ بڕیاردان.
٣- لیژنەیەک لەهەردوو حکومەت پێکدەهێنرێت بۆ تەواوکردنی پرۆسەی توطين، نابێت ماوەکەی لە ٣ مانگ تێپەڕێت، دواتر حصرا موچە بەتوطين دەدرێت.
٤- لیژنەیەک لەوەزارەتی دارایی فیدراڵ بەهاوکاری چاودێری دارایی فیدراڵ بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری و چاودێری دارایی هەرێم پێکدێت بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی سێ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەپێی خەرجی کرداریی و چارەسەرکرکردنی ئەو تەجاوزە کەلەسەر تەرخانکراوی دارایی هەرێم هەیە.
پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا ڕاپۆرت بدەنە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ بڕیاردان.
ڕاشیگەیاندووە: جگە لەو ٤ لیژنە، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردولا هەیە بەناوی (القیاس و المعایرة) هەر زیادەیەک لە بەرهەمهێنان هەبوو لەدەرەوەی ٢٨٠ هەزار بەرمیل ڕادەستی ئەم لیژنە دەکرێت.
بڕگەی دووە/ خاڵی پێنجی ڕێکەوتنەکە نوسراوە:
وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەست دەکات بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئایار وەک سەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی/سۆمۆ ڕەزامەندی دا لەسەر وەرگرتنی 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە بەندەری جەیهان.
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بەپێدانی موچەی مانگی ئایار دەست پێدەکات؛
ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا
جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێدانی موچەی مانگی ئایار دەست پێدەکات، چوار لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە پێکدێت.

No Comment! Be the first one.