چاویاریانیوز _ موزهیر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: ڕەنگە بەبۆنەی هێرشەکەی ئەمریکاوە بۆسەر ڤەنزوێللا، نرخی نەوت بەرزببێتەوە بۆ سەروو 70دۆلار، چونکە تەنها کێشەیەکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەریی خراپی دەبێت بۆسەر سەقامگیریی بازاڕی وزە لە جیهاندا.
ڕایگەیاندووە، هەرچەندە ڤەنزوێللا لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی سنووردارە (700 بۆ 800 هەزار بەرمیل)ە، بەڵام ئەو وڵاتە لە بازاڕی وزە و نەوتدا “یاریزانێکی پەراوێزخراو” نییە، بەڵکو زۆربەی بەرهەمەکەی، لەجۆری نەوتی قورسە، کە پاڵاوگە گەورەکانی جیهان پشتی پێدەبەستن. هەروەها ڤەنزوێللا خاوەن گەورەترین یەدەگی نەوتی پشتڕاستکراوەیە لە جیهاندا و لەڕووی پێگەی ستراتیژییەوە گرنگییەکی ڕەمزی باڵای هەیە لە هاوسەنگیی وزەی نیوەگۆی ڕۆژئاوای زەوی.
موزهیر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت و ڕەنگە نرخی نەوت هەڵبکێشێت بۆ سەرووی 70 دۆلار یان زیاتر بەرز ببێتەوە، کە ئەمەش لە بازاڕی نەوتدا بە “مەترسی سیستماتیک” ناودەبرێت.
ڕەنگە نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزببێتەوە
ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، ئەو دۆخەی لە ڤەنزوێللا هاتۆتە پێش، تەنها ڕووداوێکی ناوخۆیی نییە و ڕەنگە کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت هەبێت.
No Comment! Be the first one.