چاویارنیوز _ بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی باڵای سیاسیی عێراق بۆ میدیاکان، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 500 دەستگیرکراوی داعش لە سوریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق، بەجۆرێک شەوی رابردوو 250 دەستگیرکراو و ئەمڕۆش 250 دەستگیرکراوی تر، بگاتە بەغداد.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، تەواوی ئەو داعشە دەستگیرکراوانەی لە باشوری عێراق زیندانی دەکرێن و لەزینداندان، ژمارەیان دەگاتە 7000 دەستگیرکراو.
لەبارەی گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش بۆ گرتووخانەی سوسێ لە سلێمانی، ئەو سەرچاوەکە عێراقییە رایگەیاندووە: ئەو دەنگۆیە راست نییە.
ژمارەیەک دەستگیرکراوی داعش لەسوریاوە دەگوازرێتەوە عێراق
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ژمارەیەک دەستگیرکراوی داعش دەهێنرێنە عێراق.
No Comment! Be the first one.