چاویارنیوز – لە دوای ڕیفراندۆمەوە، حكومەتی عێراق نیگەرانە لە زۆری ژمارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی. بەشێوازی جیاواز هەوڵی گەمارۆ و کەمکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی داوە.
حکومەتی بەغدا بۆ ڕێگریکردن لە زۆری ژمارەی گەشتیار لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو کاری لەسەر کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک و موسڵ کرد. بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالە و سەڵاحەدین، فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بەکار نەهێنن. لە ئێستاشدا لە فڕۆکەخانەکانی کەرکوک و موسڵ سێ هەزار دۆلار بەنرخی حکومی دەدرێتە هەر گەشتیارێک. ئەگەر لەو دوو فڕۆکەخانەیەوە گەشت بکات، بەڵام بانکی ناوەندی ئامادە نییە هەمان بڕ بە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بدات. لە کاتێکدا فڕۆکەخانەی موسڵ، ماوەی دوو مانگە کراوەتەوە بەڵام بانکی ناوەندی لقی پارەدانی تێدا کردووەتەوە.
بەهۆی کردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەی کەرکوک و موسڵ و گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و پێنەدانی دۆلار بەگەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم، ژمارەی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی زۆر کەمی کردووە. کەمترین هاوڵاتی دەرەوەی هەرێم ڕوو لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکەن. لە کاتێکدا پێشتر نیوەی گەشتیارانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، دانیشتووی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێم بوون.
No Comment! Be the first one.