چاویارنیوز _ یوسرا ڕەجەب ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: وەک چۆن پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەپشتیوانی فراکسیۆنە شیعەکان هەر بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان مایەوە، پۆستی سەرۆک کۆماریش هەر بۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەمێنێتەوە بە ئەو مەرجەی کاندیدەکەی قبووڵ کراو بێت.
وتیشی: ئەو ناوانەی هەتا ئێستا باسکراون، گوایە کاندیدی یەکێتیین بۆ سەرۆک کۆمار (هەر زۆریش قبووڵ کراون)، بگرە زۆربەی هێزە عێراقییەکان گەلێ خۆشحاڵن بە کاندیدبوونیان و دەستنیشانکردنی یەکێکیان لە کۆتا ساتەکان لەلایەن حزبەکەیانەوە. بۆیە هەر بەڕێزێک کاندید بێت، یاخود هەر لایەنێک کاندیدی هەبێت، ئەگەر چی مافی خۆیانە کاندیدیان هەبێت، بەڵام تەنها کاتکوشتنە و هیچ لە عورفی دابەشکردنی پۆستەکە ناگۆڕێ.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو حەرەکەیەی هێزە عێراقییەکان کردیان گەڵ پارتی لە کاتی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوە بوو دواتر پێیانبڵێن چۆن بۆ پۆستی جێگری دووەم ئێمە پابەندبووین لەگەڵتان، ئەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریش پابەندی عورفەکە بین لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، اللهم مەگەر بە ئیتیفاقی هەر دوو حزبی یەکێتی و پارتی ئەو عورفە بشکێنن ئەویش لەڕێگەی پۆست گۆڕینەوە لە هەرێمی کوردستان هەرچەندە بەدووری ئەزانم کە یەکێتی کاری وەها بکات، چونکە خۆیان دەزانن ئەو کارە لە بەرژەوەندییان نابێت.
کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار هەرکەس بێت قبووڵکراوە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: ئەوەی لەسەر پۆستی جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق ڕوویدا، تازەترین نموونەیە پێماندەڵێت هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، لەسەر عورفی پێشووتر بۆ دابەشکردنیان بەردەوامن.
No Comment! Be the first one.