چاویارنیوز _ جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وتی: کۆمسیۆن 872 تانەى لایەنەکانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی 11/11 تۆمارکردووە و بەشێکیان نێردراون بۆ دەسەڵاتى دادوەرى، بەڵام 207 تانەشی ڕەتکردۆتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، /2025/11/11 هەڵبژاردنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، پاشان لە 17ـی هەمان مانگدا ئەنجامەکان ڕاگەیەنرا، دواتر حزب و کاندیدەکان لەماوەى سێ ڕۆژدا دەستکرا بە تۆمارکردنی تانەکان.
کۆمسیۆن: 207 تانە ڕەتکراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند: لەکۆی 872 تانە کە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان درابوو، ٢٠٧ تانەیان ڕەتکراوەتەوە.
No Comment! Be the first one.