چاویارنیوز _ بەپێی ئەو بڵاوکراوەیەی کە کلاودیۆ کوردۆنی جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدان لە هەڵبژاردنەکان ئیمزای کردووە، بە نوێنەرایەتیی نێردەکە پەڕاوەکانی تایبەت بە ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانیان بە حکومەتی عێراق لە بەغدای پایتەخت، ئیمزاکردووە.
بوونی یونامی لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣ (بڕیاری ١٥٠٠) و فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی لە ٢٠٠٧ (بڕیاری ١٧٧٠). پڕۆسەی کۆتاییهێنان بەم نێردەیە دوای ئەوە ھات کە لە ئایاری ٢٠٢٤، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای کرد کۆتایی بە کارەکانی یونامی بهێنرێت.
یونامی ماڵئاوایی لە عێراق دەکات
دوای 22 ساڵ کارکردنی یونامی لە عێراق، دواجار کۆتایی بەکارەکانی هێنا و ئاماژە بەوەدەکات: بەڕەسمی پەڕاوەکانی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی لە بەغداد واژۆ کرد.
No Comment! Be the first one.