چاویارنیوز _ دەزگای بوار هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوەو پێداگریی لەسەر ئەوەدەکات کە یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهاوکاریی لیستە براوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستی سەرۆك كۆماری بۆ خۆی یەکلاییكردۆتەوە، بەمەش بۆ یەكێتی ئاسانە کە هەر كاندیدێک پێشکەش بكات، ئەوا چەندین هێزی سووننە و شیعە دەنگ بە كاندیدەکەی یەكێتی دەدەن.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو دەزگایە، چەندین لیست لە هێزە شیعییەکان وەک لیستەكەی خزعەلی، هادی عامری، محەمەد حەلبوسی، موسەننا سامەڕائی، عەممار حەكیم و چەند حیزبێكی دیكەش كە لە نێو هاوپەیمانێتییەكەی سودانی و مالیكیدان و بەهەموویانەوە لەگەڵ كورسییەكانی یەكێتی ژمارەیان لە 170 پەرلەمانتار زیاترە و ئەوەش بۆ یەکێتی دەستکەوتە.
یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆماری مسۆگەركردووە
میدیایەکی باشووری کوردستان دەڵێت: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ پارتی، لە شاری بەغداوە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی بۆ حیزبەكەی مسۆگەر كردووە.
No Comment! Be the first one.