چاویار ـ پرۆفیسۆر ڕەعد ڕەفعە ڕایگەیاند: یەكەم هەنگاوی پرۆسەی تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بە بڕینی (1%) لە موچەی بنەڕەتیی هەر موچەخۆرێك و تەنها بۆیەك مانگ، دەستیپیكرد .
وتیشی: پرۆسەكە لەسەر داوكاریی وەزارەتی پلاندانانی عێراقە و بۆ مەبەستی دروستكردنی ژمارەی وەزیفی فەرمانبەرانە كە پێیدەوترێت (ئای بان) لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە .
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە.
لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، چەند پرسیارێک لای فەرمانبەران دروست بووە و لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بڕەپارەیەکیان بەراورد بەمانگەکانی پێشوو لێبڕاوە.
١- سەبارەت بەو لێبڕینە کە بڕەکەی تەنها لە ( ١٪ )ی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە و لەسەر داواکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەمەبەستی تۆمارکردن و دروست کردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بڕدراوە.
٢- ئەو لێبڕینی ( ١ ٪ )ە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنها فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەکرێت، بەهیچ جۆرێک خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە.
٣- ئەو لێبڕینە تەنها بۆ یەک جارە و لەسەر مووچەی مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە جێبەجێ کراوە.
سەرجەم فەرمانبەران دڵنیا دەکەینەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەی هەژماری منەوە نییە.
هاوپێچ ؛ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە ( ٢٤٩٧٢ ) لە( ٢٠٢٤/١٢/١٨ ) تایبەت بەتۆماری بایۆمەتری.
نووسراوی ژمارە ( ٥١١٨٧ ) لە ( ٢٠٢٤/١٢/١١ ) ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد تایبەت بەناردنی ژمارەی وەزیفی و ناونیشانی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥
No Comment! Be the first one.