چاویارنیوز _ نەسیر ئەلعەوام رۆژنامەنووسی عێراقی ڕایگەیاندووە، ئەمریکا سەركردە عێراقییەکانی لەوە ئاگاداركردووەتەوە، حەوت بۆ هەشت پۆستی گرنگ لە حكومەتی داهاتوودای عێراقدا، تەنها لە نێوان ئەمریكاو عێراق یەكلایی دەكرێنەوە، كەسى تر و وڵاتیتر نابێت دەستتێوەردانی تێدابکرێت، ئەوانیش بريتیین لە: سەرۆكی كۆمار، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و نەوت و دارایی و بانكی ناوەندیی.
ڕاشیگەیاندووە، ئەمریكا چاودێرییەکی وردی پرۆسەی سیاسیی عێراق دەکات و رێگەنادات هیچ لایەنێكی دەرەكیی دەستتێوەردانی تێدابکات.
ئەمریکا سەرکردە عێراقییەکان ئاگاداردەکاتەوە
رۆژنامەنوسێکی عێراقی دەڵێت: واشنتۆن بەرپرسانی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە، دوای هەڵبژاردن نزیكى حەوت بۆ هەشت پۆستى باڵا، لەنێوان عێراق و ئەمریکا یەکلادەکرێنەوە.
No Comment! Be the first one.