چاویارنیوز _ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ رۆژنامەنووسی دیاری عێراق دەڵێت: ئێستا داواکاریی واشنتۆن تەنها لە لادانی مالیکی کورت نەکراوەتەوە، بەڵکو حەوت داواکاری ریشەییشی هەیە بۆ داڕشتنەوەی سیستمی سیاسی لە عێراق و پێویستە عێراق خۆی لەگەڵ ئەم بابەتانە بگونجێنێت. حەوت داواکارییەکەش پێکدێن لە:
یەکەم. هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان لەنێوان 6 بۆ 12 مانگدا.
دووەم . دژایەتی و بنبڕکردنی گەندەڵی دارایی و سپیكردنەوەی پارە.
سێیەم. سەربەخۆکردنی سیستمی دادوەریی و دوورخستنەوەی لە هەژمونی سیاسی و میلیشیایی.
چوارەم. نەهێشتنی دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی و ئیقلیمی لە عێراق.
پێنجەم. پێگەی حەشدی شەعبی دیاریبکرێت لەچوارچێوەی یاسا بەشێوەیەكی توند لەناو هێزە چەكدارەكانی عێراق.
شەشەم. پێكهێنانی حكومەت لەماوەیەکی نزیکدا لەو کەسانەی پەیوەندی توندین بە وڵاتەوە هەیە.
حەوتەم. بونیادنانی هاوبەشی درێژخایەنی ئابوری و ئەمنی بەهێزی بەردەوام لەگەڵ ئەمریكا.
ئەمریکا مەرجی زیاتر دەخاتەسەر عێراق
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسێکی عێراقی، ئەمریکا چەند مەرجێکی بۆ عێراق داناوە تا سیستمی سیاسی عێراق بگۆڕدرێت.
No Comment! Be the first one.