چاویارنیوز _ شیروان میرزا ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لەئێستادا شارەزایانی ئابووریی عیراق و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ئەو بڕوایە کۆکن کە عیراق جارێکی دیکە کار بە شێوازی یاسای بودجە بۆ سێ ساڵ ناکات و تەنها بۆ یەک ساڵ دەبێت.
وتیشی: ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەڕووی ئابوورییەوە عیراق وڵاتێکی جێگیر نییە، کۆی ئابووریی عێراق پەیوەستە بە نەوتەوە، نرخی نەوت لە یاسا سێ ساڵییەکەدا بە 70 دۆلار جێگرکرابوو، بەڵام لە ساڵی 2025 نرخی نەوت لە خوار 70 دۆلارەوە بووە، ئەمەش بووەتە هۆی کورتهێنان لە داهاتی عێراقدا.
وتیشی، بە بۆچوونی من، ئەمساڵ عێراق یاسای بودجەی نابێت، چونکە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت زۆر بە سستی دەچێتە پێشەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمڕۆش حکومەت پێکبهێندرێت، چەندین مانگی پێدەچێت تاوەکو وەزارەتی دارایی یاسای بودجە رێکدەخات.
ئەمساڵ عێراق یاسای بودجەی نابێت
بەپێی لێدوانی شارەزایانی ئابووریی جارێکیتر عیراق کاربە شێوازیی یاسای بودجە بۆ سێ ساڵ ناکات.
No Comment! Be the first one.