چاویارنیوز _ بەپێی زانیارییەکان تێبینی حکومەتی عێراق لەسەر ڕاپۆرتەکەی حکومەتی ههرێم قبوڵکراو بووە، ئەوەش به لهبهرچاوگرتنى پرسى دهستورو یاسای بودجە.
سەرچاوەیەکیش لەحکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە ناکۆکیو بۆچونی جیاواز هەبووە، بەڵام هەردوو ڕاپۆرتەکە یەکیانگرتووە و کۆنووسێکی هاوبەشیان نووسیوە کە بڕیارە بدرێتە محەممەد شیاع سودانی بۆ یەکلاییکردنەوەى، کە ئهمڕۆ یەکشەممە لە کۆبونەوەیەکی گرنگدا لەبەغدا تاوتوێدەکرێت.
بەپێی هەنگاوی کۆبوونەوەکە، وەفدی دانوستانکاری حکومەتی عێراق سەعات 12ی نیوەڕۆ لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوەو کۆنووسەکەو ئەنجامی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ وەفدی ههرێم بەوردی دەخەنەڕوو.
بهگوێرهى سهرچاوهكهى حكومهتى عێراق، وەفدەکەی عێراق تێگەیشتنی باشیان سەبارەت بەبۆچونەکانی وەفدی هەرێم هەیە لەبارەی داهاتی نانەوتی، بۆیە ئەگەر سودانی ئهمڕۆ بەڕاپۆرتە هاوبەشەکە ڕازیبێت، ئەوا کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەردەبێتو ڕاپۆرتەکە دەباتە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەندکردنی، بەڵام ئەگەر سودانی تێبینی لەسەر خاڵێک یان دوو خاڵ هەبوو، ئەوا داوا لەشاندی دانوستانکاری هەردولا دەکات دوبارە کۆببنەوە بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن.
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، لەیەکنزیکبوونەوەی باش هەیەو زەحمەتە پرسی داهاتی نانەوتی ببرێتە دادگای فیدراڵی یان ئەنجومەنی دەوڵەت.
ئەمڕۆ سودانی و وەفدی هەرێم کۆدەبنەوە
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، لەیەکنزیکبوونەوەی باش لەنێوان هەرێم و ناوەند هەیەو زەحمەتە پرسی داهاتی نانەوتی ببرێتە دادگای فیدراڵی یان ئەنجومەنی دەوڵەت.

No Comment! Be the first one.