چاویارنیوز _ ئەمڕۆ 6ی مانگی کانونی دووەم، 105 ساڵە سوپای عێراق دامەزراوە، بەم بۆنەیەوە هەموو ساڵێک لە عێراق ئەم ڕۆژە دەکرێتە پشوو، بەڵام بەپێی خشتەی پشووەکانی هەرێم، ئەم پشووە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، 105 ساڵ لەمەوپێش و لە 6ی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 1921، لە سەردەمی پاشایەتی و حکومەتی فەیسەڵی یەکەم و لەژێر چاودێری بەریتانیدا، سوپای عێراق دامەزراوە و یەکەم وەزیری بەرگری عێراق ئەفسەرێکی کورد بوو بەناوی (جەعفەر عەسکەری) کە خەڵکی ناوچەی عەسکەری سەر بە پارێزگای کەرکوک بوو.
ئەمڕۆ 105 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراقدا
بەپێی خشتەی پشووە ڕەسمییەکانی عێراق، ئەمڕۆ 6ی مانگی کانونی دووەم، ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقە کە بەوبۆنەیەوە، پشووی ڕەسمییە لە عێراق، بەڵام پشووەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
No Comment! Be the first one.