چاویارنیوز _ حوسام حەسەنی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمە ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندکرد و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممەش چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی بکاتەوە.
لەئەگەری یەکلابوونەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران، ئەوا لەزووترین کاتدا پێویستە لایەنە سوننییەکانیش کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە.
ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەندکرا
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندکرد و پێویستە 9/1 دانیشتنی یەکەم ئەنجامبدرێت.
No Comment! Be the first one.