چاویارنیوز _ بەپێی ڕاگەیەنراوێک، بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل کۆببێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەو جەنگەی لەنێوان هەردوو ڵاتەکەدا هەیە، کۆببێتەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەکارهێنانی خاکی عێراق لەجەنگەکەدا و رێگاکانی پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە، تاوتوێدەکرێن.
شایانی باسە، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیی رابردووەوە هێرشی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و هەردوولا چەندین جار بە بەکارهێنانی مووشەک بۆردومانی لایەنی بەرامبەریان کردووە و تاوەکو ئێستاش لە هێرشەکانیان بەردەوامن.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هێرشەکان کۆدەبێتەوە
ەکارهێنانی خاکی عێراق لەجەنگەکەدا و رێگاکانی پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە، تاوتوێدەکرێن.
No Comment! Be the first one.