چاویارنیوز _ د.جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لە ماوەیەکی کەمدا حکومەت کارەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجە تەواودەکات و پێشبینیدەکرێت هەر لەم نزیکانەدا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنەکە ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ببەستێت بۆ ئەوەی خشتەکە تێپەڕێنێت.
وتیشی، تێپەڕاندنی خشتەی بودجە کاتێکی زۆر و گفتوگۆیەکی زۆری ناوێت، چونکە جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ خشتەی ساڵی رابردوودا نییە، هەر دواکەوتنێکیش لە تێپەڕاندنیدا کاریگەری لەسەر کاری حکومەت و پرۆژەکانی دەبێت.
جەمال کۆچەر:
ئەنجومەنی نوێنەران دەیەوێت خشتەی بودجە تێپەڕێنێت
تێپەڕاندنی خشتەی بودجە کاتێکی زۆر و گفتوگۆیەکی زۆری ناوێت.

No Comment! Be the first one.