چاویارنیوز _کاندیدی دهرچووی پهرلهمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی: بڕی (120 ملیار)تان نارد، بەغدا (974 ملیار) دیناریان بۆ ناردن!ئەمە بۆ خراپە؟
عومەی گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەوەی خستۆتەڕوو: بڕی (974 ملیار) و (81 ملیۆن) دینار بۆ مووچەی مانگی (پێنج) گەیشتە ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی پارەی مووچەی مانگی شەش و حەوتیش بەخێرایی بێت، هەرەەها مانگەکانی دواییش دوانەکەوێت، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.
دەڵێت: پێویستە ئەو بەرهەمەی ئێستە ئامادەیە لە نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکرێت، بەردەوامیش بەبێ پێچ و پەنا بڕەکەی زیاد بکرێت تا دەگاتە (230 هەزار) بەرمیلی ڕۆژانەو دواتریش (400 هەزار) بەرمیل، بە پێی یاسای بودجە.
ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ بڕی ( 120 ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆ وەک بەشی خەزێنەی گشتی فیدراڵ بۆ مانگی شەش، بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت.
وتیشی: ئاسانکاریی بکرێت بە تەواوبوونی کاری لیژنە هاوبەشەکانی ( پیاچوونەوەی بەرهەمی نەوت، هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی ناوخۆ، هەڵسەنگاندنی پشکی ناوخۆی نەوت بۆ پاڵاوگە، تەوتینی مووچە، چارەسەرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ)
ئەمە بەرژەوەندی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانیشە.
عومەی گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان:
ئەوەی بەغدا دەینێرێت بۆ خراپە؟
پەرلەمانتارێک دەڵێت، هەرێم 120 ملیاری نارد، بەغدا 974 ملیار و 81 ملیۆنی ناردووە، ئەمە لەقازانجی هەرێمە.

No Comment! Be the first one.