چاویارنیوز – دكتۆر نەبیل مەرسومی،پسپۆڕی ئابوری عێراقی، لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی، وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە، كە ئایا هەرێم نەوتەکەی رادەستی بەغدا دەکات.
مەرسومی دەڵێت: ئەوانەی پێیان وایە کوردستان نەوت رادەستی بەغدا دەکات، لە خەیاڵدا دەژین، چونکە هەرێم لە ڕاستیدا خاوەنی ئەو نەوتە نییە، بەڵکو کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانە خاوەندارێتی دەكەن، کە لە ڕێگەی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنانەوە پەیوەستن بە هەرێمەوە.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەكات: بەپێی ئەو گرێبەستانە کۆمپانیاکان ئاستی تێچوون و تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێنان و قازانج دیاری دەکەن، چەترێكی یاسایی نێودەوڵەتیشیان هەیە، ئەوەش وایكردووە بكەونە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق، وێڕای ئەوەی رادەستکردنی نەوت، مانای داماڵینی هەرێم لە سامانێكی بە نرخ، کە بووەتە سەرچاوەیەكی دارایی بێشومارو هەژمونێكی ئابوری گەورە بۆ حزبە دەسەڵاتدارەکان، بەبێ ئەوەی هاوبەش بێت لە بارگرانی یان خەرجییە گشتییەکانی ناو بودجە.
بۆیە دەبوو هەرێم پابەندبكرایە بە لێبڕینی بەهای نەوتی بەرهەم هێنراو لە کوردستان (دوای لێبڕینی تێچوون) لە پشکی هەرێم لە بودجە.
No Comment! Be the first one.