ئەو هەنگاوەی مەسرور بارزانی بووە بە “شەبەح”ـێك لەسەر موچەخۆرانی كوردستان
چاویار ـــ ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم)ـی عێراقی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو گرێبەستەی مەسرور بارزانیی لە ئەمریكا واژۆیكرد، بووە بە “شەبەح”ـێك لەسەر موچەخۆرانی كوردستان و گورزێكە لە...
چاویار ـــ ئاژانسی هەواڵی (بغداد الیوم)ـی عێراقی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو گرێبەستەی مەسرور بارزانیی لە ئەمریكا واژۆیكرد، بووە بە “شەبەح”ـێك لەسەر موچەخۆرانی كوردستان و گورزێكە لە قوت و بژێوی هەزاران كەس.
لە هەواڵەکەدا هاتووە: ئەو هەنگاوەی مەسرور بارزانیی، جارێكی دیكە سیناریۆی برسێتی و چاوەڕوانی موچە دووبارە دەكاتەوە کە خەڵكی هەرێم دەمێكە پێوەی گرفتارە.
ئاماژە بەوەش دراوە: لە کاتێکدا هاووڵاتیان بەهیوای ڕزگاربون بوون لەو دۆخە، بەڵام جارێکی دیکە مووچە کەوتەوە مەترسییەوە، ئێستا هیچ دەنگێك لەسەرو دەنگی دڵەڕاوكێ و نیگەرانییەوە نیە لە هەرێمی كوردستان .
جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە؛ ئەو گرێبەستەی حكومەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵات واژۆیكرد، ناكۆكییە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدای هێنایەوە پێشەوە، بەتایبەت دوای تۆمەتباركرانی حكومەتی هەرێم بە پێشیێكردنی ڕێككەوتننامەی نەوتی و ڕادەستكردنی داهات.
ئاژانسەکە ئاماژە بەوەش دەکات: شەقامی كوردی بەرگەی شكستێكی دیكە ناگرێت، فەرمانبەر و موچەخۆری هەرێم لەوە دڵێنیایە كە هەمیشە ئەوان یەكەم كەسن دەبنە قوربانیی .بەهۆی ئەو ڕێككەوتنەی مەسرور بارزانیی لە واشنتۆن واژۆكرد، مەترسییەكان دووبارە گەڕانەوە بۆسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان .
No Comment! Be the first one.