چاویارنیوز _ ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەرێمی كوردستان دەتوانێت زۆر بەئاسانی لەم كێشەو گرفتانەی هاتوونەتە ئاراوە لە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا خۆی ڕزگار بگات لە كێشەكان ئەوەش تەنها پابەند بوونە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجە، عێراق شتێكی لەوە زیاتری داوا نەكردووە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆئەوەی كێشەی مووچە و بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببێت، هەرێمی كوردستان باشترین بژاردەی لەبەردەستدایە كە ئەویش بریتییە لە پابەند بوون بە بڕیارەكانی دادگا و بڕگەكانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، بەلام كێشەكە لەوەدایە هەرێم پابەند نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی 12 ساڵە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ژیانێكی سەخت بەڕێدەكەن، ئەوەی لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت لەهیچ شوێنێكی دنیا شێوەی نییە، چونكە نەبووە و ناگونجێت حكومەتێك پارەی نەوت و داهاتی خۆی بۆ خۆی هەڵبگرێت و داوا لە حكومەتێكی دیكەش بكات پارە و مووچە و بودجەی بۆ بنێرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وت، حكومەتی عێراق جگە لەوەی داوای لەهەرێمی كردووە پابەندی بڕیارەكانی داگای فیدراڵی بێت بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوت و داهاتی نانەوتی و تەوتینی مووچە، شتێكی زیادەی لەهەریچم داوا نەكردووە، بەڵام هەرێمی كوردستان تا ئێستا پابەند نەبووە بەو بڕیارانەوە.
دارا سێكانیانی:
باشترین بژاردە بۆ هەرێم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوێت
جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، هەرێم هیچ ئاسۆیەک شک نابات بۆ دەربازبوون لەم دۆخە.

No Comment! Be the first one.