چاویارنیوز _ دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی نوری مالیکی کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی نوری مالیکی کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پێشوازی لە کاندیدکردنی بەڕێز نوری مالکی لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین. ھیوادارین ئەم ھەنگاوە پرۆسەی تەواوکردنی رێکارە دەستووری و یاساییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.
جەخت لە هاریکاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و گەیشتن بەحکومەتێکی بەهێزی خزمەتگوزار، کە رەنگدانەوەی واقیعی ئەمڕۆی وڵاتەکەمان و هێنانەدی خواستی خەڵکەکەمان بێت.
No Comment! Be the first one.