چاویارنیوز _کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئەوەی پێیدەوترێت قۆناغی بێدەنگی هەڵبژاردن، لە سەعات 7:00 ی بەیانی رێکەوتی 8 ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات و چیتر بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتاییدێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە لە رێکەوتی 9 ی تشرینی دووەم پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات و دوای 48 کاتژمێر و لە 11 ی مانگ دەنگدانی گشتی دەستپێبکات کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 313 هەزار کەس دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە و زیاتر لە 21 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە دەنگدانی گشتیی مافی دەنگدانیان هەیە.
لای خۆشیەوە عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: دەنگدانی تایبەت کاژێر 7:00ی بەیانیی رۆژی یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025 دەستپێدەکات.
بانگەشە لە 8 ی مانگی داهاتوو کۆتاییدێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات: ماوەی راگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەعات 7ی بەیانی رۆژی 8ی تشرینی دووەم دەبێت.
No Comment! Be the first one.