چاویار
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا
Home/عێراق/بۆچی پرسی پێكهێنانی بەرەی هاوبەش و هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆن شكستیهێنا

بۆچی پرسی پێكهێنانی بەرەی هاوبەش و هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆن شكستیهێنا

چاویار ـــ عەبدولستار مەجید، ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، وێڕای ئاماژە بەوەی، ئەوەی كێشە و گرفتی نەبوە،...

ئایار 25, 2025
Print

چاویار ـــ عەبدولستار مەجید، ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریی له‌باره‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، وێڕای ئاماژە بەوەی، ئەوەی كێشە و گرفتی نەبوە، ئه‌وان بون، ده‌شڵێت، “زۆریش بە خەم دروستبونی ئەو هاوپەیمانێتیەوە بوین، بەڵام بەداخەوە گەیشتە ئەم قۆناغەی كە هەموان دەیزانن”.

عەبدولستار مەجید له‌ نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، “لەبارەی شكستهێنان و شکستپێهێنانی هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك لەنێوان هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن هەندێك قسە و باسی لەبارەوەكرا، كە من دەمەوێت لێرەوە هەندێ لە ڕاستییەكان بخەمەڕو و هەندێکیشی (ئەگەر پێویستی کرد) بۆ ڕۆژانی داهاتو، ئێمە هەر لە سەرەتاوە مەبدەئییەن لەگەڵ دروستبونی ئەو تەحالوفە سیاسییەدا بوین و لەگەڵ یەكگرتوی ئیسلامیی لیژنەشمان بۆ پێكهێنا كە هەوڵبدەین لەگەڵ هێزەكانی دیكەی دەرەوەی پارتی و یەكێتی كە پێكەوە ئەو هاوپەیمانێتییە دروست بكەین و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی یەکە بەیەکەی لایەنەکانمان کرد”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “ئەگەر سەرنج و قسەشمان لەسەر هەندێك كەس و لایەنـیش هەبوبێ، بەڵام بەجدی لەگەڵ هەمو بژاردەكان بوین بۆ پێكهێنانی ئەم بەرەیە، بژاردەكانیش ئەمانە بون، هەمو هێزە ناڕازیی و ئۆپۆزسیۆنەكان پێكەوەبین، ئەگەر ئەوە نەكرا، زۆرینەمان پێكەوە بین و پێكەوە لەگەڵ ئیسلامییەكان یەك لیست پێكبهێنین “.

عەبدولستار مەجید ده‌ڵێت، “وایلێهات لە كۆتاییدا تەنها ئێمە و ڕەوتی هەڵوێست ماینەوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کێ هەتا کۆتایی مایەوە، دیاربو ئەوانیش بە كۆمەڵێك پاساوی خۆیان، كشانەوە و پرسی پێكهێنانی بەرەی هاوبەش و هاوپەیمانێتی، شكستیهێنا”.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “ئەوەی كێشە و گرفتی نەبوە، ئێمە بوین، زۆریش بە خەم دروستبونی ئەو هاوپەیمانێتیەوە بوین، بەڵام بەداخەوە گەیشتە ئەم قۆناغەی كە هەموان دەیزانن، لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت هەموان لیستی سەربەخۆی خۆیان هەبێ، بەڵام لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ئەگەر ئەمە بکرێت جۆرێکە لە بەرەی هاوبەش و کاری بەیەکەوە بون”.

Tags:

عەبدولستار مەجیدکۆمەڵى دادگەریی

هەواڵی پەیوەندیدار

دکتۆر فوئاد حسێن کۆتایی بە ئاڤامیدیا هێنا
وەزیرەکانی پارتی کۆبوونەوەی مووچە بایکۆت دەکەن!
دەبێت سوپای تورك خاكی عێراق بەجێبهێڵێت
کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، زۆر قوڵن
لەدوو مانگدا، 54 چالاکیی ناڕەزایی ئەنجامدراوە
دەم پارتی شوێنگەرەوەی سری سورەیا ئۆندەری دیاریکرد
کاتی ناردن و دابەشکردنی مووچە ڕاگەیێنرا
بەغدا بەدوو مەرج پارە بۆ مووچە دەنێرێت

No Comment! Be the first one.

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دوایین هەواڵەکان

دادگاى فیدراڵى و کردنەوەی گرێکۆرەی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان

نوعمان کورتولمووش بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرایەوە

ئەحمەد شەرع سەردانی ئەمریکا دەکات

گۆمی بێکۆدیان لە سنووری چۆمان

بە شێك لە حاجیانی كوردستان لە حەرەمی مەككەی پیرۆز

قوباد تاڵەبانی لە دوو یاریدا کاپتان بوو

ئاڤامیدیا

دکتۆر فوئاد حسێن کۆتایی بە ئاڤامیدیا هێنا

فوئاد حسێن و بەنگین ڕێکانی

وەزیرەکانی پارتی کۆبوونەوەی مووچە بایکۆت دەکەن!

چاویار

ئێمە باوەڕمان بە هێز و گرنگی زانیاریە. هەوڵدەین هەواڵە ڕاستەقینە، بەبێ پەڕە و بەڕێوەبردنی ئازاد بگێنین بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.

هەواڵی بەپەلە

گۆمی بێکۆدیان لە سنووری چۆمان

بە شێك لە حاجیانی كوردستان لە حەرەمی مەككەی پیرۆز

قوباد تاڵەبانی لە دوو یاریدا کاپتان بوو

ئاڤامیدیا

دکتۆر فوئاد حسێن کۆتایی بە ئاڤامیدیا هێنا

دەستگەیشتنی خێرا

  • چاویار – هەواڵەکان کوردستان و عێراق و جیهان
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • پەیوەندی
  • پەڕەی سەرەکی
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
  • ئابووری
  • وەرزش
  • کەلتور
  • ڕاپۆرت
  • وتار
  • مەڵتیمیدیا