چاویارنیوز _ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕێککەوتن بەغدا دوو مووچە دەنێرێت.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وەک فراکسیۆنە کوردییەکان، لە وەزارەتی دارایی عێراقمان پرسیوە کەی مووچەی هەرێم دەنێردرێت، لە وەڵامدا وتویانە ، ئێمە لاریمان نییە لە ناردنی مووچەی هەرێم.
ڕاشیگەیاندووە، لەبەغدا پێیانوتین پاش رێککەوتنی هەرێم و بەغداد هەردوو مووچەی مانگی پێنج و شەش پێکەوە دەنێرین.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەفدی هەرێم لەبەغدایەو چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدا
بەغداد بۆ هەرێم، دوای ڕێککەوتن مووچە دەنێرین
هەموو چاوەکان لەسەر ئەوەن هەردوو لایەن بگەن بە ڕێککەوتن و بەغدا مووچەی فەرمانبەران بنێرێت.

No Comment! Be the first one.